بەڕێوبەری خۆسەری داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات چاودێری هێرشە ناڕەواکانی تورکیا بكات

رەققە – نۆرس پرێس

بەڕێوبەری خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەكات چاودێری هێرشە ناڕەوانەكانی تورکیا بكەن بۆ سەر دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان لە رۆژئاوای كوردستان.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە گوندەواری قامشلۆ و دێرک، دامەزراوە نەوتی و خزمەتگوزارییەکانیان کردە ئامانج.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوبەری خۆسەری داوای لە هەموو ئەو هێزانە کرد کە سەقامگیری و ئاسایشیان دەوێ هەڵوێستیان هەبێت بۆ ڕێگری لە هێرشەکانی توركیا بگرنەبەر، داواشی لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد کە لێکۆڵینەوە ئەنجام بدەن و لێژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان پێکبهێنن بۆ چاودێری و بەڵگەکردنی هێرشەکانی تورکیا.

هەروەها لە راگەیەندراوەكە ئاماژە بە کاریگەری ئەو هێرشانە و کاردانەوەکانی لەسەر بوارەکانی خزمەتگوزاری و ڕەوشی مرۆیی دانیشتوان كراوە و هۆشداری دراوە لە کاریگەری نەرێنی لە سەرتاسەری ناوچەكە، ڕێگریکردن لە هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و قووڵکردنەوەی قەیرانەکان لە هەموو ئاست و بوارەکاندا.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان