زیاتر لە 2500 گوند لە رۆژئاوای كوردستان بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە بێ کارەبان
قامشلۆ – نۆرس پرێس
بەرپرسێكی خزمەتگوزاری لە بەڕێوبەری خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان به نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، بۆردومانەكەی تورکیا بۆ سەر دامەزراوە خزمەتگوزارییەكان، كارەبای شاری قامیشلۆ و 2600 گوند و نۆ شارۆچکەی ئه و شارەی بەتەواوی بڕیوە
هەر ئەمڕۆ، بەڕێوبەری خۆسەری داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد چاودێری و بەڵگەکردنی هێرشە ناڕەواکانی تورکیا بۆ سەر دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان بکات لە رۆژئاوای كوردستان.
ئەکرەم سلێمان، هاوسەرۆکی فەرمانگەی وزە لە ناوچەی جەزیرە ڕایگەیاند، وێستگەی گواستنەوەی دێرک، وێستگەی گواستنەوەی تەربەسپی، تەل کۆچەر، تەل حەمیس، تەل عەلۆ، باکوری قامشلۆ، باشووری قامشلۆ، وێستگەی عامودێ و وێستگەی تەربەسپی، هەموویان بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە لەكاركەتوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو وێستگانە كارەبای زیاتر لە نیوەی ڕووبەری ناوچەكەیان دابین دەكرد.
چەند مانگێک لەمەوبەریش تورکیا هەمان وێستگەکانی کارەبای بۆردومان کرد، دواتر بەڕێوبەری خۆسەری هەندێك وێستگەی نۆژەنكردبوووەوە.
سلێمان ئاماژەی بەوەشکرد، ناوچەکە بە شێوەیەکی سەرەکی بەدەست کێشەی کارەبا و سووتەمەنی و گازەوە دەناڵێنێت و بۆردومانی تورکیا كێشەی هاووڵاتیان زیاتر دەکات، بە ئامانجگرتنی ئەو دامەزراوانەش بە تاوانی جەنگ دەزانێت دژی گەلی سوریا.