تێکشکێنەرێکی ئەمریکی 4 درۆن دەخاتەخوارەووە کە لە یەمەنەوە ئاراستەکرابوون

دیمەشق – نۆرس پرێس

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند، دوێنێ شەممە، ئەمریکا چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خستووەتە خوارەوە کە لە یەمەنەوە بەرەو کەشتییەکی تێکشکینەریان لە باشووری دەریای سوور ئاراستەکرابوون.

گروپی حوسییەکان کە باڵێکی سەربازی ئێرانە و ناوچەیەکی بەرفراوانی لە یەمەن کۆنتڕۆڵ کردووە، بە هۆی هێرشەکانیانەوە بۆ سەر ئەو کەشتییانەی، کە بە گەرووی باب ئەلمەندبدا تێدەپەڕن، ماوەی چەند هەفتەیەکە بوونەتە هۆی پەکخستنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی جیهانی.

فەرماندەییەکە لە ماڵپەڕی ئێکس نووسیویەتی: ” لە دوای 17ی ئۆکتۆبەرەوە، ئەمە پانزەهەمین هێرشە کە بکرێتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لەلایەن چەکدارانی حوسییەوە”.

سێ رۆژ لەمەوبەر، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنی ” پاسەوانی بەرەوپێشبردنی” دەستپێکرد و رایگەیاند کە زیاتر لە دەیان وڵات رەزامەندییان دەربڕیوە بۆ بەشداریکردن لە هەوڵێکدا کە گەڕی سەربازی هاوبەش لە ئاوەکانی دەریای سوور لە نزیک یەمەن دەگرێتەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان