پنتاگۆن: گوێزەرەوەی ماددە کیمیاوییەکان لە زەریای هادی رووبەڕووی هێرشێکی ئێران بووەتەوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
پنتاگۆن رایگەیاند، دوێنێ شەممە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، کە لە ئێرانەوە هەڵدرابوو، لە زەریای هیندی بەر کەشتییەکی گوێزەرەوەی ماددە کیمیاییەکان کەوتووە.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، “کەشتی کیم پلۆتۆ، کە کەشتییەکی کیمیاییە و ئاڵای لیبێریای هەڵکردووە و خاوەنەکەی ژاپۆنە و لەلایەن هۆڵەنداوە بەڕێوەدەبرێت، نزیک بە کاتژمێر10ی بەیانی بە کاتی ناوخۆیی لە زەریای هیندی، کە 200 میل دەریایی لە کەناراوەکانی هیندستانەوە دوورە، لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری یەک ئاراستەوە، کە لە “ئێران”ەوە هەڵدرابوو کرایەئامانج”.
دوێنێ فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی داخستنی دەریای ناوەڕاستی کرد ئەگەر “تاوانەکان لە غەززە بەردەوام بن”.
لە راگەێنراوەکەی پنتاگۆندا هاتووە کە ئەمە “حەوتەمین هێرشی ئێرانە بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە ساڵی 2021ەوە”.
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لە ئەنجامی هێرشەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەکەوتووەتەوە، بەڵام ئاگرێک بۆ ماوەیەکی کورت لەناو کەشتییەکەدا کەوتەوە و دواتر کوژێنرایەوە.