هێزەكانی توركیا بۆردومانی گوندەوارەكانی مەنبیج دەكەن
مەنبیج – نۆرس پرێس
ئێوارەی ئەمڕۆ، هێزەکانی تورکیا گوندەکانی نزیك مەنبیجیان كرد لە رۆژئاوای كوردستان.
تورکیا و گروپە دڵسۆزەکانی بەردەوامن لە بەئامانجگرتنی گوندەکانی سەر بە مەنبیج نزیك سنووری توركیا، تۆپبارانەكانیش لەو بنكانەی توركیاوە بووە كە لە ناوچەکانی “قەڵغانی فورات” جێگیركراون.
ئەنجوومەنی سەربازی مەنبیج بڵاویکردووەتەوە، هێزەکانی تورکیا گوندەکانی عەون دادات و عەرەب حەسەن و تۆخاریان لە گوندەواری باکووری مەنبیج، بە تۆپ و گولـلە هاوەن بۆردومان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەکە لە بنکەی تورکیاوە بووە کە لە گوندی تۆخار کەبیر جێگیرکراوە، هەر ئەمڕۆ هێزەکانی بەرەی کوردی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی میلیشیاكانی سەر بە تورکیایان لە ڕۆژئاوای مەنبیج ڕاگەیاند.