به فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشكرایه سه‌ر كه‌شتییه‌كی بازرگانیی ئیسرائیل
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ، کەشتییەکی ئیسرائیلی له كه‌ناراوه‌كانی هیندستان ڕووبەڕووی هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بووەوە، کە به یەکەم هێرشی له‌م شێوه‌یه داده‌نرێت بۆ سه‌ر كه‌شتییه ئیسرائیلییه‌كان.
لە سەرەتای دەستپێکردنی ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە، کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور چەندین جار هێرشیان کراوەتە سەر، دوای ئەوەی حوسییەکان رایانگه‌یاند هێرش ده‌کەنە سەر هەر کەشتییەک کە گومانی ئەوەی لێدەکرێت سەر بە ئیسرائیل بێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه ئەمڕۆ فەرماندەیەکی سەربازی لە سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی داخستنی دەریای ناوەڕاستی کردبوو، به وته‌ی خۆی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەردەوامن لە ئەنجامدانی تاوان لە غەززە.
کۆمپانیای ئه‌مپری بەریتانی تایبه‌ت به ئاسایشی دەریایی ڕایگەیاند کە کەشتییەکی بازرگانی سەر بە ئیسرائیل به فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشی کراوه‌تە سەر و بەهۆیەوە ئاگری كه‌وتووه‌ته‌وه و زیانی به‌ركه‌وتووه.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئاگرەی کەوتووه‌تەوە کۆنترۆڵکراوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبكه‌وێته‌وه، کەشتییەکەش ئاڵای لیبریای هه‌ڵكردبوو و بەرهەمە کیمیاییەکانی دەگوازتەوە.
میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە، ئەو هێرشه‌ی كه‌شتییه‌كه‌ی کردووەتە ئامانج ، سه‌رچاوه‌كه‌ی له ئێرانەوە بووه.