بە بەشداری 36 تیپ، یارییه‌كانی جامی هەرێمی ره‌ققه کۆتایی هات
قەیس ئەلحەمود – نۆرس پرێس
دوێنێ، خولی جامی تۆپی پێی هەرێمی ره‌ققه بۆ پیاوان کۆتایی هات، كه بە بەشداری 36 تیپی ره‌ققه ده‌ستی پێكردبوو.
ئەنجومەنی وەرزش لە شاری ره‌ققه پاڵەوانێتییەکی خولی تۆپی پێی ڕێکخست و 36 تیپ لە تیپه میلییه‌كانی شاره‌كه و گونده‌واره‌كانی بەشدارییان لە پاڵەوانێتییەکەدا کرد، یاری کۆتاییش كه یاریگای شارەوانی ره‌ققه به‌ڕێوه‌چوو بە بردنەوەی تیپی زەمالک به‌رامبه‌ر تیپی به‌واسیل کۆتایی هات بە 3 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر.
عەبدولڕەزاق ئەلشەلاش هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی وەرزشی ڕایگەیاند، لە سەرەتای دامەزراندنی فیدراسیۆنی وەرزشەوە، چەندین پاڵەوانێتی و چالاکیی ورزشییان لەسەر ئاستی شاری ڕەققە ئەنجامداوە. دوای چه‌ند ساڵی شه‌ڕو قه‌ده‌غه‌ی وه‌رزش له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعش، ئێستا فیدراسیۆنی وەرزش هەوڵی گەڕاندنەوەی وه‌رزشی داوه له شارەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەم ساڵانەی دواییدا ژماره‌یه‌ك یاریگا لە شاری ره‌ققه و گونده‌واره‌كانی درووست كراون و بەردەوام لەڕێگەی لیژنەکانی فیدراسیۆنی وەرزشەوە خول و پاڵەوانێتی كراونه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه عەلی جاسمی ڕاهێنەر ڕایگەیاند، دۆخی ئێستای تۆپی پێ لە ناوچەکەدا باشە، بەتایبەتی لە ڕووی ئەمن و ئاسایشه‌وه .
ده‌شڵێت رێژه‌ی ئامادەبوونی هانده‌ران باشە، بەتایبەتی هیچ کێشەیەک لە یارییەکاندا نییە، به‌ڵام ژێرخانی یاریگاکە پێویستی بە نۆژەنکردنەوە و پاڵپشتی هەیە.
هه‌روه‌ها خەلیل خالید یاریزانی یانه‌ی زه‌مالك ئاماژەی بەوەکرد، دۆخی وەرزشی دوو ساڵ لەمەوبەر بەبەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشوو باش بووه، بەڵام پێویستە لە هەمان کاتدا ئەکادیمیای تایبەت و خولی ناوبژیوانی بۆ ناوبژیوانان و یاریزانان بكرێته‌وه بۆ باشتركردنی دۆخی وه‌رزش.
قوسەی ئەلحەمود، وه‌ك هانده‌رێك له یاریی کۆتایی جامی ره‌ققه ئاماده‌بوو وتی به‌ڕێوه‌چوونی ئەم جۆرە پاڵەوانێتییانە بەڵگەیە لەسەر ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی کە لە ناوچەکه‌دا زاڵە، هەروەها بۆ هه‌وڵه‌كانی ئەنجوومەنی وەرزشی ره‌ققه له پێناو وه‌رزش.