
داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجگرتنی دوو ئەندامی هه‌سه‌ده لە دێرەزۆر ڕادەگەیەنێت
ره‌ققه – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێگه نزیکەکان له رێكخراوی تیرۆریستی داعش ڕایانگەیاند کە ڕێکخراوەکە ئەندامێکی هێزەکانی سوریای دیموکراتی کردووه‌تە ئامانج.
داعش و گروپه چەکدارە خۆجێییەکان کە هێزەکانی (هەسەدە) دەڵێن سەر بە ڕژێمی سوریان، هێرش دەکەنە سەر بارەگا و هێزەکانی (هەسەدە) لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور.
ئاژانسی ئه‌عماق کە نزیکە لە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوکردووه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه، چه‌كدارانی داعش دوو ئەندامیان کردووه‌تە ئامانج کە کاریان بۆ هێزەکانی (هەسەدە) لە گوندی سەبای سەر بە شارۆچکەی بوسەیرە كردووه لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور.
ئاماژەی بەوەشکردووه، بەئامانجگرتنه‌كه بووەتە هۆی گیان له ده‌ستدانی یەکێک لەو دوو ئه‌ندامه‌ی هه‌سه‌ده و برینداربوونی ئەوه‌ی دیکەیان.