دیمەشق – نۆرس پرێس
فەرماندەیەکی سەربازی سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی داخستنی دەریای ناوەڕاستی ده‌كات و پێی وایه ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەردەوامن لە ئەنجامدانی تاوان لە غەززە.
ئێران پشتیوانی لە حەماس دەکات لە شەڕی دژی ئیسرائیل و ئەمریکا هه‌روه‌ها حوسییەکانی یه‌مه‌نیش كه دڵسۆزی ئێرانن هێرش دەکه‌نە سەر کەشتییەکانی دەریای سوور.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە زاری محەمەد ڕەزا نەغدی، یاریدەدەری فەرماندەی سوپای پاسداران بۆ کاروباری هەماهەنگی بڵاویکردەوە: بەم زووانە چاوەڕێی داخستنی دەریای ناوەڕاست و گەرووی جه‌به‌ل تارق و ڕێڕەوی ئاوی دیکە بن.
ئه‌مه له كاتێكدایه کۆشکی سپی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ئێران بەشدارە لە پلاندانان بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور.
دیار نییە سوپای پاسداران چۆن دەتوانێت ده‌ریای ناوه‌ڕاست دابخات، بەڵام به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، نەغدی باسی لە درووستبوونی هێزی نوێ و داخستنی ڕێڕەوی ئاوی دیکە کردووە.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێران راشیگه‌یاندووه دوێنێ کەنداوی عه‌ره‌بی و گەرووی هورمز بۆیان بووە بە مۆته‌كه، ئەمڕۆش لە دەریای سووردا گیریان خواردووە.