رۆژئاوای كوردستان.. پێش جەژنی کریسمس و هاتنی سەری ساڵ، ڕێوشوێنی ئەمنی ده‌گیرێته‌به‌ر
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ، به‌ڕێوبه‌ری خۆسه‌ری، ڕێکار و ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی پێش بەڕێوەچوونی جەژنی کریسمس و هاتنی سەری ساڵی نوێ راگەیاند.
هاتنی ساڵی نوێ لە کاتێکدایه شەڕی ناوخۆیی سوریا پێده‌نێته چوارده‌مین ساڵییەوە، سوریا شایەتی کەشێکی شەرمنانەی ئاهەنگگێڕانە، بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی ژیان و ئەمنییەوە، نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت، زیاتر لە 90%ی خەڵکی سوریا لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.
دەسەڵاتی به‌ڕێوبه‌ری خۆسه‌ری، لەڕێگەی فەرمانێکەوە، هاتنی بارهەڵگر و تانکەری گەورە و مامناوەندی لە شەممەی داهاتووەوە تا کاتژمێر شەشی بەیانی سێشەممەی دواتر بۆ ناو شارەکان قەدەغە کرد ، هەروەها دەروازەکان لە هەمان رێككه‌وت دادەخرێن، جگە لە حاڵەتە مرۆییەکان.
هەروەها هاتوچۆی ماتۆڕسکیل لە پێنجشەممەی داهاتووەوە تا سێشەممەی دواتر قەدەغە کراوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ته‌قه‌كردن لەلایەن هاووڵاتیان و هێزە سەربازی و ئەمنییەکانەوە قەدەغەیە، به پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بنه‌وه.