ڕێوشوێنی ئەمنی لە رۆژئاوای كوردستان پێش جەژنی کریسمس و سەری ساڵ
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شەممە، به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری رۆژئاوای كوردستان، ڕێکار و ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی پێش بەڕێوەچوونی جەژنی کریسمس و سەری ساڵی ڕاگەیاند.
لە 14ساڵی شه‌ڕی سوریا، ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ به‌پێی پێویست به‌ڕێوه‌نه‌چووه، بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی ئابووری و ئەمنی، نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت، زیاتر لە 90%ی خەڵکی سوریا لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.
دەسەڵاتدارانی رۆژئاوای كوردستان، لەڕێگەی فەرمانێکەوە، تا دوای سه‌ری ساڵ هاتنی بارهەڵگر و تانکەری گەورە و مامناوەندی بۆ ناو شارەکان قەدەغە کرد، وهەروەها دەروازەکانیشی داخست، ته‌نها بۆ حاڵەتە مرۆیی ده‌كرێنه‌وه.
هەروەها هاتوچۆی ماتۆڕسکیل لە پێنجشەممەی داهاتووەوە تا رۆژی شه‌ممه قەدەغە کرد.
به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ر لە فەرمانەکەیدا ڕایگەیاندووە: “ ته‌قه‌ی خۆشی بۆ هاوڵاتی و سه‌ربازه‌كان قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی بكات ئه‌وه روبه‌ڕوی بەرپرسیارێتی یاسایی و لێپرسینەوە ده‌بێته‌وه.