لە ترسی دزەکردن… چۆلكردنی نەخۆشخانەیەکی ئێرانی لە دێرەزوور
دێرەزۆۆر – نۆرس پرێس
سوپای پاسدارانی ئێران نەخۆشخانەی سەربازی “شیفا”ی لە شارۆچکەی عهشارهی گوندهواری دێرهزوور چولكرد، لە ترسی ئەوەی كه دزه بهو زانیاییانه كرابن كه سەرکردانەی ئێران له نهخۆشخانهكه چارەسەر وەردەگرن.
چوار ڕۆژ لەمەوبەر، ههوڵدرا حوسێن كردۆش، سەرکردەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران، له ناوچهكه تیرۆر بكرێت، کە بووە هۆی برینداربوونی شۆفێرە عێراقیەکەی.
کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری فورات دۆخێكی ناچێگیری ئهمنی بهخۆوه دهبینێت، بەهۆی بەئامانجگرتنی سەرکردەکانی سوپای پاسدارانی ئێران.
کارمەندێکی نەخۆشخانەکە بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، کارمەندانی نەخۆشخانەکە بەسەر لقەکانی ئەلمەیادین و ناوچهكانی دیكهی دێرەزوور دابەشکران و بهبیانوی ئهوهی نهخۆشخانهكه نۆژهندهكرێتهوه.
نەخۆشخانەکە بۆ پەردەپۆشکردنی چالاکییە سەربازییەکانی لە شارۆچکەی عهشاره خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاووڵاتیانی مەدەنی دەکات، بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، کە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڕەنگە داخستنی ئەو نەخۆشخانەیە بۆ دانانی کامێرا و توندکردنەوەی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان بێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی دزەپێکردنی ناسنامەی “سەرکردەیەکی مەیدانی باڵا” کە لەوێ چارەسەر وەردەگرێت، هەندێک لە كارمهندانی نەخۆشخانەكه ڕەوانەی لێکۆڵینەوە کراون.