ئەندامێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لێدوان لەسەر بانگەوازەکەی “مهسهده” بۆ پێکهێنانی حکومەتی ئینتقالی دەدات
رەققە – نۆرس پرێس
ڕۆژی شەممە ئەندامێکی سیاسی ئۆپۆزسیۆنی بانگەوازی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی، بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی ئینتقالی، بە هەنگاوێکی کردەیی لە چوارچێوەی ڕێڕەوی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردن لە سوریا زانی.
“مهسهده” لە میانەی چوارەمین کۆنفرانسی خۆیدا کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە شاری رەققە له رۆژئاوای كوردستان بەڕێوەچوو، نەخشەڕێگایەکی بۆ چارەسەر لە سوریا خستەڕوو، کە بریتی بوو لە “پێکهێنانی حکومەتێکی ئینتقالی بە دەسەڵاتی فراوان و پشت بەستن بە چارەسەر و گفتوگۆی نێوان لایهنه سورییهكان، بەپێی بڕیارنامهكانی پەیوەندیدار به نەتەوە یەکگرتووەکان و لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتی”.
مووەفەق نیرابیە، سیاسەتمەداری سوری کە چەندین پۆستی لە ئۆپۆزسیۆنی سوریادا هەبووە، ڕایگەیاند، ئەو نەخشە ڕێگایەی کە لەلایەن “مهسهده”وه پێشنیار کراوە، هەنگاوێکە لهو ههنگاوانهی كه له کۆنفرانسی جنێڤی له ساڵی ٢٠١٢ دەستیپێکردووە و لە بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش تا بڕیارنامە 2254.
ناوبراو بۆ نۆرس پرێس رایگهیاند، دەستپێشخەرییەکە “بههاناكانی نههێشت” لهبهردهم “ئەو ڕژێمەی کە خۆی لە ئەرکەکانی خۆی دەدزێتەوە و توانای گۆڕینی نییە، و ئەو ئۆپۆزسیۆنەش کە بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ئۆرگانێکی ئۆپۆزسیۆن نییە و تۆمەتباری دەکات لە نزیک بوون لە ڕژێم”.
نیرابیە ئاماژەی بەوەدا کە ئۆپۆزسیۆن دەبێت جارێکی دیکە هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە دەستپێشخەریی ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات دباری بكات و جەختیشی لەوە کردەوە کە “دەبێت لە بەرامبەری ڕژێمدا بوەستین”.
راشیگهیاند، پێویسته مێزێکی گفتوگۆ ههبێت کە هەموو لایهنهكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بە “مهسهده”وه کۆبکاتەوە بۆ پێکهێنانی پلاتفۆرمێک کە نوێنەرایەتی سوریاکان بکات و “ڕژێم و هاوپەیمانەکانی ناچار بکات دەستبەرداری هەڵسوکەوتی ئهو دواخستنه بن بۆ چارەسەر”.
ئەو سیاسەتمەدارە سورییە ئاماژەی بەوەشکرد، چارەسەرکردنەکە لە دیمەنی ئێستای سوریا قورستر نابێت، بەرژەوەندی سوریاییەکان تهنها ڕێککەوتنە، “بۆ ئەوەی لە ستەمکاری ڕزگاریان بێت و بگاتە دەستورێکی دیموکراسی کە هەموو وڵات یەکبخات”.