داعش ژمارەی هێرشەکانی بۆ سه‌ر سوریا و عێراق وڵاتانی دیکە ئاشکرا دەکات
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی، داعش ژماره‌ی هێرشەکانی ئاشکرا کرد، کە ده‌ڵێت هەفتەی ڕابردوو ئەنجامیانداون، لە سوریا و عێراق و ناوچەکانی ئەفریقا و ئاسیا.
ڕۆژنامەی “ئه‌لئه‌نبا”ی ئیلكترونی سه‌ر به داعش ڕایگەیاند، هەفتەی ڕابردوو ئەندامانی ڕێکخراوەکە سێ هێرشیان بۆ سه‌ر هێزەکانی سوریای دیموکرات لە رۆژئاوای كوردستان ئەنجامداوە، ، لە ئەنجامدا شەش قوربانی لێکەوتووەتەوە.
ئەو ڕێکخراوە بەرپرسیارێتی خۆشی لە بە ئامانجگرتنی سوپای عێراق لە پێنج كرده‌وه لە ناوچه‌كانی ئەنبار و سەڵاح ا‌لدین و دیجلە راگه‌یاند، و له ئه‌نجامدا “دە کەس کوژران و برینداربوون، و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل تێکشکێندرا”.
بەپێی ڕۆژنامەکە لە ڕۆژئاوای ئەفریقا، ڕێکخراوە توندڕەوەکە لە 13 هێرشدا 23 کەسی کوشت و بریندار کرد، هەروەها باس له دوو هێرش ده‌كات له ئەفریقای ناوەڕاست کە شەش کەس کوژراون و برینداربوونه، هەروەها زرێپۆشێکیش تێکشکێنراوه.
لەلایه‌كی دیكه‌وه، دووێنێ هه‌ینی له دێرەزوور له ئه‌نجامی سێ هێرش سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێكیش ڕزگاری.
سەرچاوەیەکی خۆجێی لە شارۆچکەی مه‌رعییه‌ی گونده‌واری دێرەزوور ڕایگەیاند، چەکدارانی نەناسراو کە بە ماتۆڕسکیل، دوو گەنج به‌ناوی “عەلی ئه‌لسه‌بعی تەمەن 28 ساڵ و رازی خزری تەمەن 26 سایان گوله باران كرد”.
ئەو سەرچاوەیە بۆ نۆرس پرێس راشیگه‌یاند: ئه‌و دوو كه‌سه دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا، ئەو کەسانە خەڵکی مەدەنین و سەر بە هیچ ڕێکخراوێکی سیاسی و سەربازی نەبوون.
ناوچه‌ی دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، بارودۆخی ئه‌منی ناجێگیر به‌هۆی جموجۆڵەکانی میلیشیاكانی ئێران، و چالاکییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، ئه‌مه جگە لە گرژیی نێوان هۆزەکانی ناوچه‌كه و شەڕی بەردەوام.
سەرچاوەیەکی دیكه لە شارۆچکەی سه‌بحای ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ڕایگەیاند، دوو چەکداری نەناسراو بە ماتۆڕسکیل ته‌قه‌یان له “عومەر ملیشان”ی کارمەندی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری و سەرپەرشتیاری سووتەمەنی لە ئەنجومەنی مەدەنی دێرەزوور كرد.
خۆشبه‌ختانه ملیشان ته‌نها بریندار بوو.