پەرلەمانی عێراق نیگەرانی بۆ کۆچی ناوادەری “ئومێد فەتاح” رادەگەێنێت

هەولێر- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، شاخوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری هەواڵسازی بەشی کوردیی نۆرس پرێس، ئومێد تۆفیق فەتاح کرد کە دوێنێ شەممە کۆچی دوایی کرد.

“ئومێد”، هەواڵساز بوو لە بەشی کوردی (زاراوەی سۆرانی)، لە ئاژانسی نۆرس پرێس، لە کاتی وەرزشکردن لە هۆڵێکی وەرزشی لە ناحیەی سەید سادق، لە شاری سلێمانی، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی سپارد.

پەرلەمان له راگه یەندراوێكی فەرمیدا رایگه یاند، “به دڵتەنگی و خەمێكی زۆرەوە  و به دڵێكی پشوودرێژانەوە کە بڕوای به فەرمان و قەدەری خوا هەیە، نووسینگه ی راگەیاندنی جێگری سه رۆكی په رله مانی عێراق، د. شاخەوان عەبدوڵا، هەواڵی کۆچی دوایی هاوکاری رۆژنامەنووسی ناسراومان ‘ئومێد تۆفیق فەتاح’ مان پێگەشت”.

بەڕێوەبەری نووسینگەی شاخەوان عەبدوڵڵا و ڕاوێژکاران و بەرپرسانی بەشەکان و سەرجەم فەرمانبەرانی فەرمانگەکە “دڵتەنگی و سەرەخۆشیان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کاک ‘ئومێد’ کرد، کە ساڵانێک لە دامەزراوەی میدیایی پەرلەمان پیشەگەرانە خزمەتیان کردووە”.

رۆژنامەنووس ئومێد فەتاح، لەدایکبووی ساڵی 1985ی قەزای سەیدسادقە، باوکی سێ منداڵە، ئێوارەی رۆژی شەممە لە زێدی خۆی بەخاک سپێردرا.

ئومێد وەک هەواڵسازی بەشی کوردی کاری کردووە، لە سەرەتای دەستپێکردنی بەشی کوردی لە نۆرس پرێس، بۆ گەیاندنی ڕەوتی ڕووداوەکانی سووریا و رۆژئاوای کوردستان بە ڕای گشتی کورد، ئەم جگە لە چەندین ساڵ کارکردن لە رۆژنامەوانی کوردی و عێراقیدا.