هێرشکردنە سەر ژنێکی به‌ته‌مه‌ن له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا خۆپیشیاندان و ناڕه‌زایه‌تی لێكه‌وته‌وه
گونده‌واری حەلەب – نۆرس پرێس
درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، هەینی، میلیشیای بەرەی شامی لایەنگری تورکیا، هێرشیان کردە سەر ژنێکی یه‌ته‌مه‌ن دوای دەستگیرکردنی کوڕە هه‌رزه‌كاره‌كه‌ی و پێنج گەنج، لە شاری ئه‌عزازی گونده‌واری حەلەب لە باکوری سوریا، به هۆیه‌وه خه‌ڵكی ناوچه‌كه و كه‌سوكاریان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ڕبڕی و داوای لێپرسینەوە كرد له‌گه‌ل ئه‌و گروپه.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سەربازیی لایەنگری تورکیا ڕایگەیاند، دەستگیرکردنەکە بە تۆمەتی دروێنەی زەیتوون بوو لە یەکێک لە باخه‌كانی سه‌ر به‌و ملیشیایه.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەندامانی ئه‌و ملیشیایه لەکاتی دەستگیرکردنی کوڕەکەیدا لە ژنێکی تەمەن 58 ساڵانیان داوه، ئەو ژنە لە هۆزی بەنی خالیدە، ئەمەش توڕەیی و ناڕەزایی لای کەسوکارەکەی و ئەندامانی هۆزه‌كه‌ی دروستكرد.
ئەو سەرچاوەیە بە پەیامنێری نۆرس پرێس-ی ڕاگەیاند، هۆزه‌كه ئەندامەکانی کۆکردووەتەوە،و داوای لێپرسینەوە له‌گه‌ل ئه‌و میلیشیایه ده‌كات.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، ناوچەکە به‌رده‌وام گرژی تێدا دروست ده‌بێت، و رۆژانه حاڵه‌تی كوشتن و ده‌ستگیركردن و سه‌رانه وه‌رگرتن و رفاندن تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.