گه‌یر پێدەرسن: له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا سوورییه‌كان رووبه‌ڕووی چه‌ندین مه‌رگه‌سات بوونه‌وه
دیمەشق- نۆرس پرێس
گەیر پێدەرسن نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا، رایگه‌یاند، کە هاوڵاتیانی مەدەنی له سوریا له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین مه‌رگه‌سات و ناخۆشی بوونه‌وه و هیچ ئاسۆیه‌كی روونیش نه‌بووه بۆ داهاتوویه‌كی باشتر.
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا، له دانیشتنێکی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە دۆخی سوریا وتی لە ماوەی ساڵی 2023 توندوتیژی لە هەموو به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه لە سوریا بەردەوام بووه له رووداوه‌كانی كوشتن، برینداربوون، ئاوارەبوون، ڕاگرتن و رفاندن، راشیگه‌یاند هه‌ندێك له توندوتیژییه‌كان زیاتر بوونه و ڕاپۆرته‌كان له‌باره‌ی قوربانیانی مەدەنی جێگای نیگەرانین.
نێردەی تایبەت بۆ سوریا وتی کە نابێت کەس خۆی فریو بدات کە ئەم دۆخە ئاساییە نوێیە تێکدەرانەی پەرەسەندنی بەردەوام بە هەر شێوەیەک بێت بەردەوامە.
هۆشداریشیدا لەوەی ئێستا سورییەکان ڕووبەڕووی مەترسی پێشهاتەکانی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس ده‌بنه‌وه.
پێدەرسن جەختی لەوە کردەوە کە دوای کۆتایی هاتنی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە گەیاندنی یارمەتییەکان بۆ سوریا، پێویسته بەردەوام بین لە گەڕان بەدوای چارەسەردا بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامبوونی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان لە هه‌موو سنوورەکانه‌وه.