له عه‌فرینی داگیركراو ماتۆڕسکیلێك ته‌قییه‌وه
عه‌فرین – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاری عه‌فرینی داگیركراو ماتۆڕسكیلێك تەقییەوە، كه بۆمبی چێندراوی پێوه لكێندرابوو، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی لێبكه‌وێته‌وه.
شاری عەفرینی داگیركراو و ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر میلیشیكانی سه‌ر به توركیان دۆخێكی خراپی ئه‌منی به‌سه‌ریان زاڵه، به تایبه‌ت ده‌سته‌ی ته‌حریر شام ( به‌ره‌ی نوسره‌ی ) پێشوو دۆخێكی خراپی ئه‌منی له ناوچه‌كه خوڵقاندووه.
سەرچاوەكان لە شاری عەفرین به نۆرس پرێسیان راگه‌یاندووه ئەو ماتۆڕسكیله لە نزیک شه‌قامی بازنه‌یی نه‌ورۆز لە شاری عەفرین ته‌قیوه‌ته‌وه، تا ئێستاش هیچ هەواڵێک لەبارەی برینداربوونەوە نییه و تەنیا زیانی ماددی هه‌بووه.