ئەمشەو لە یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان، مانچستەر سیتی رووبەڕووی فلۆمینینزی به‌ڕازیلی دەبێتەوە

ئەمشەو کاتژمێر 9:00 لە یای کۆتایی جامی جیهانی یانەکان، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی رووبەڕووی یانەی فلۆمینینزی بەرازیلی دەبێتەوە.

یاریەکە لە یاریگای شا عەبدوڵای وەرزشی لە شاری جددە لە سعودیە بەڕێوەدەچێت .

فێرناندۆ دێنز راهێنه‌ری ، فلۆمینێنزی بەڕازیلی، متمانەی خۆی بە تواناکانی تیپەکەی دەربڕی پێش ئەوەی ڕووبەڕووی مانچستەر سیتی بێتەوە، لە یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان.

دێنیز لە کۆنگرەیه‌كی رۆژنامەوانییدا وتی: ئێمە زۆر کارمان کردووە بۆ ئەم یارییە، ئەمە تاقیکردنەوەیەکی گەورەیە بۆ ئێمە.

یانه‌ به‌ڕازیلییه‌كه‌ی پاڵەوانی ئەمریکای باشوور له‌ یاری پێشوو توانی به‌ دوو گۆڵی بێ له‌ یانه‌ی ئه‌هلی میسری بباته‌وه‌ و خۆی بگه‌یه‌نێـه‌ یاری كۆتایی. لە کاتێکدا مانچستر سیتی به‌ سێ گۆڵی خاوێن له‌ ئوراوا رێدی ژاپۆنی برده‌وه‌.

یانەی مانچستەر سیتی یەکەمجارە لە مێژوویدا بەشداری ئەو پاڵەوانێتییە دەکات و دەیەوێت بۆ یەکەمجار نازناوەکە بەدەستبهێنێت، به‌هه‌مان شێوه‌ یانه‌ به‌ڕازیلییه‌كه‌ چاوی له‌ یه‌كه‌م نازناوی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌یه‌.

مارسێلۆی یاریزانی ملۆمنێنزی به‌ڕازیلی له‌یه‌رده‌م ده‌رفه‌تێكی مێژوویدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر ئه‌م نازناوه‌ به‌رزبكاته‌وه‌، چونكه‌ پێشتر یاریزانە بەڕازیلییەکە له‌گه‌ل یانه‌ی ریال مه‌درید چوار جار ئه‌م نازنانه‌وه‌ی به‌رزكردووه‌ته‌وه‌.