هه‌سه‌ده ده‌ستگیركردنی تۆڕێكی سیخوڕی راگه‌یاند، كه كاریان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی توركیا ده‌كرد
مه‌نبیج – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ هەینی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هه‌سه‌ده” ده‌ستگیركردنی تۆڕێکی سیخوڕییان له شاری مه‌نبیج راگه‌یاند کە پێکهاتبوون لە چوار کەس و کاریان بۆ هەواڵگری تورکیا ده‌كرد.
“هه‌سه‌ده” لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، تۆڕێکی سیخوڕیان ده‌ستگیركردووه کە پێکهاتبوون لە چوار کەس و کار بۆ هەواڵگری تورکیا كردووه هه‌روه‌ها به‌شداربوونه لە كرده‌ی بە ئامانجگرتنی ئەندامی سەرکردایەتی ئەنجومەنی سەربازی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان و هاوڕێکانی لە 15ی ئەیلول.
ئاماژە بەوەشکراوه، دوای زنجیرەیەک لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی زانیاری و بەڵگە، تیمەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان توانیان دەستیان بە زانیارییەکان بگات بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌م تۆڕه. ده‌ستگیركراوه‌كانیش دانیان بەوەدا ناوە کە بە شێوەیەکی ڕێکخراو و بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی هەواڵگری تورکیا دەستیان له‌م كرده‌یه‌دا هه‌بووه.
ناوەندی میدیایی هه‌سه‌ده ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو دواتر دانپێدانانی ئه‌م تۆڕه سیخوڕه لە ڤیدیۆیەکدا بڵاودەکاتەوە.