حكومه‌تی دیمه‌شق هێزێكی زۆری له گونده‌واری دێره‌زوور كۆكردووه‌ته‌وه
دێره‌زوور- نۆرس پرێس
حكومه‌تی سوریا بۆ سێیه‌م رۆژی له‌سه‌ر یه‌ك به‌رده‌وامه ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌ربازی له ناوچەکانی رۆژئاوای گونده‌واری دێره‌زوور، ئه‌ویش به‌هۆی دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشی چه‌كدارانی نه‌ناسراو و كردنه ئامانجی هێزه‌كانی پاسدارانی ئێران.
سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ نۆرس پرێس وتی كاروانێكی ئه‌منی عه‌سكه‌ری لەلایەن چەکدارە نەناسراوەکانەوە لە شارۆچکەی مەسره‌ب لە گونده‌واری ڕۆژئاوای دێره‌زوور کراوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا شۆفێرێكی كاروانه‌كه برینداربووه، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر له‌باره‌ی زیانه مرۆییه‌كان بخاته‌ڕوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەكانی ئەمنی عه‌سكه‌ری هێزەکانیان لە شارۆچکەکە و گونده‌واره‌كان كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئەوەی بەدوای چەکدارە نەناسراوەکاندا بگەڕێن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاگادارکردنەوە بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک بەردەوامە، چوارشەممەی ڕابردووش، له شارۆچکەی عه‌شاره لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێره‌زووری باکووری سوریا، ئاگادارکردنەوەی سەربازی هه‌بووه لەلایه‌ن ئه‌منی عه‌سكه‌ری سه‌ر به هێزه‌كانی حکومەت، ئه‌ویش دوای هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی حوسێن كردوش، سه‌ركرده له سوپای پاسدارانی ئێران .
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەدا دوێنێ پێنجشەممە له دێره‌زوور دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی دیفاع وه‌ته‌نی سه‌ر به پاسدارانی ئێران کوژران ، یه‌كێكیان به ناوی محەمەد سایەر (25 ساڵ) بوو.