حەسەکە – نۆرس پرێس
بە هەماهەنگی لە نێوان بەڕێوبەریی خۆسەریی دیموکراتی رۆژئاوای کوردستان و حکومەتی عێراق، 173 خێزانی عێراقی کامپی هۆلیان لە رۆژهەڵاتی حەسەکە بەجێهێشت.
میدیا ناوخۆییەکانی رۆژئاوای کوردستان گواستیانەوە، کە لەچوارچێوەی هەماهەنگی بەردەوامی نێوان بەڕێوبەرێتی کامپی هۆل و لیژنەی ئەمنی و لیژنەی کۆچبەران و ئاوارەبوواندا لە پەرلەمانی عێراق، دوێنێ گروپێکی نوێی خێزانە عێراقییەکان لەو کامپەی رۆژهەڵاتی حەسەکەوە بۆ عێراق گواستەوە.
گروپە نوێیەکە کە لە کامپەکەوە بەرەو خاکی عێراق لە رێگەی کاروانێکی ئۆتۆمبیلەوە بە یاوەری پاسەوان بەڕێکەوت پێکهاتبوون لە 659 کەس لە 173 خێزانی خاوەن رەگەزنامەی عێراقی کە بریتی بوون لە “ژن و منداڵ و پیاو”.
خێزانە عێراقییەکان لە کامپی هۆلەوە بەرەو کەمپی جەدع لە پارێزگای موسڵ لە عێراق گواسترانەوە.