ئۆتۆمبێلێک لە گوندەواری حەسەکە تەقیەوە و دەنگۆی زیانی گیانی هەیە

تلتەمر – نۆرس پرێس

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ئۆتۆمبیلێک لەسەر رێگای نێوان شارۆچکەی تلتەمر و شاری حەسەکە، لە نزیک گوندی ئەلرەکبە تەقیەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “ئۆتۆمبێلێکی جۆری ڤێرا کروز لەسەر رێگای نێوان تلتەمر و حەسەکە تەقیوەتەوە”، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هیچ زانیارییەک دەربارەی هۆکاری تەقینەوەکە بدات.

ئەو سەرچاوەیە کە پێی باشبوو ناوی ئاشکرا نەکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی تەقینەوەکەوە زیانی گیانی کەوتووەتەوە، بەڵام هێشتا ناسنامەی قوربانییەکان نەزانراوە.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان یان دەسەڵاتدارانی فەرمی هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو رووداوە نەداوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: تەیسر محەممەد