سیاسەتمەداران باس لە “شکاندنی گەمارۆی سیاسی” لەسەر ئەنجومەنی سوریای دیموکرات دەکەن
ڕەققە – نۆرس پرێس
سیاسەتمەدارانی ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان باسیان لە “گەمارۆیه سیاسی”یه ناوخۆیی و دەرەکییه‌كان کرد لەسەر ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، ده‌ڵێن ئامانج لێی ڕێگریکردنه لە بەشداریکردنی “مه‌سه‌ده” لە كاره سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه، ئاماژەیان بە توانای “شکاندنی” ئەم گەمارۆیەدا.
دوێنێ چوارشەممە، لە میانی چوارەمین کۆنفرانسیدا لە شاری ڕەقە، ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات نەخشەڕێگایەکی بۆ چارەسەری سیاسی لە سوریا خستەڕوو.
حەسەن محمه‌د عەلی ئەندامی پێشووی دەستەی کارگێڕی “مه‌سه‌ده” باسی لە هەوڵەکانی ئەنجومەنەکە کرد بۆ شكاندنی ئەو گەمارۆیەی کە لە ناوخۆ و دەرەوە بەسەریدا سەپێنراوه، راشیگه‌یاند: تەحەدای گەورەمان لەبەردەمدا بوو، لەوانە بە ئامانجگرتنی رۆژئاوای كوردستان لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە”.
“مه‌سه‌ده” لە سیستەمی نوێی خۆیدا کە لەلایەن ئیلهام ئەحمەدەوە سەرۆکایەتی دەکرا، دەستەی کارگێڕی لە پێکهاتە نوێیەکەی هەڵوەشاندەوە و پێکهاتەی نوێی رێكخرا بۆ ئەنجومەنه‌كه، له‌وانه کۆنفرانسی گشتی، ئەنجومەنی گشتی، سەرۆکایەتی هاوبەش، دەستەی سەرۆکایەتی وناوه‌ندی لاوەکی لەخۆدەگرێت.
محمه‌د عەلی به نۆرس پرێس راگه‌یاند، “توانیمان ئەو گەمارۆیەی له‌ده‌ره‌وه بەسەرماندا سەپێنراوە بشکێنین، و “مه‌سه‌ده” وەک پڕۆژەیەکی سوری بخەینەڕوو نەک ئەنجومەنێکی سیاسی کە تەنها نوێنەرایەتی کورد بکات، هه‌روه‌ها ئاماژەی بە چه‌ندین کۆبوونەوەی سیاسیی كرد له وڵاتانی ئەوروپا.
محمه‌د عەلی باسی لە چه‌ندین “نامه‌ی پیرۆزبایی” کرد لە کەسایەتییە سوورییەکان کە سەر بە ئۆپۆزسیۆن بوون، و وتی “توانیمان بەرەو ئاستی سوریا هەنگاو بنێت” و ئەنجومەنەکە هه‌نگاوی به‌ره‌و پەیوەندیکردن لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیش ده‌دات.
محێدین شێخ عەلی سکرتێری پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا ڕایگەیاند، “مه‌سه‌ده” توانیویەتی پێگه‌ی خۆی له سوریا به‌هێزبكات، و بووەتە “ناونیشانێکی دیار” بۆ هێزە سیاسییەکانی سوریا کە مەیلی دیموکراسییان هەیە.
ناوبراو ئاماژەی بە پێویستی ئاراستەکردنی ئەم پێگه سیاسی و کۆمەڵایەتییە بۆ بەستنی کۆنفرانسی نیشتمانی سوریا له سوریا كرد، بۆ گەیشتن بە دەرئەنجام بۆ چارەسەرکردن لەسەر بنەمای بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکان.