نێچيرڤان بارزانى و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ريكا تاوتوێی هێرشەکانی سەر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەن
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ڤيكتۆريا نولاند، جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا كرد.
سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەێنراوێکی بڵآوکردووەتەوە، تیایدا هاتووە کە “له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و کونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریکا له هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌يه‌ك له ديپلۆماتكاران ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران”.
بە گوێرەی راگەێنراوەکە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئاسايش و سه‌لامه‌تيى نێرده ديپلۆماتييه‌كان و هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانان له عێراق كردووەتەوە، ئەوەشیان خستووەتەڕوو، کە “له‌مباره‌يه‌وه هاوڕا بوون كه ده‌بێ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره عێراقييه‌كان رێكارى پێويست بگرنه به‌ر بۆ وه‌ستاندنى ئه‌و هێرشانه”.
راشیانگەیاندووە، کە “ده‌رباره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانيش، هه‌ردوولا ته‌بايى و لێكگه‌يشتنى لايه‌نه سياسييه‌كان به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتييان له هه‌رێمى كوردستان و له‌سه‌ر ئاستى عێراق به پێويست زانى. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به لێكگه‌يشتن و باشبوونى په‌يوه‌ندييه‌كان كرد”.
لە کۆتایی راگەێنراوەکەشدا ئاماژە بەوەدروا، کە “هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له غەز‌زه و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون”.