تورکیا ماڵێکی سڤیل لە سنووری قەزای ئامێدی تۆپباران دەکات
هەولێر – نۆرس پرێس
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، فڕۆكه‌كانی توركیا ناوه‌ندی گوندی گوهه‌رزێیان له سنوری ئامێدی لە هەرێمی کوردستان تۆپباران كرد، هیچ زیانێکی گیانی نەبوو، به‌ڵام زیانی ماڵی زۆر بەر هاووڵاتیانی سڤیل کەوتووە.
ئاژانسە ناوخۆییەکان لە زاری شایەتحاڵەکانەوە گواستیانەوە، “نزیک كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ تۆپباخانه‌كانی توركیا بۆردومانی چیای مه‌تینایان كردوه و گولـله تۆپێكیشیان ئاڕاسته‌ی ماڵێك كردوه له گوندی گوهه‌رزێ و به‌هۆیه‌وه زیانی زۆری ماڵی به‌ر خانوه‌كه كه‌وتووه به‌ڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە”.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووە، له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردودا، تورکیا 9 جار تۆپبارانی گونده‌كەی كردووە، چوار جاریش ماڵی هاوڵاتیانی سڤیل و ئۆتۆمبێلی كردووەتە ئامانج و زیانی زۆری ماڵی لێكه‌وتوه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆر له گونده‌كهدا دروستبووه.
گوندی گوهه‌رزێ له سنوری ئامێدی نزیكه‌ی 150 خێزانی تێدا دەژی، بە گوتەی شایەتحاڵەکان، “ئامانجی تۆپبارانه‌كه دروستكردنی ترس و دڵه‌ڕاوكێیه لای هاوڵاتیانی سڤیل و ده‌یانەوێت هاوشێوی سه‌دان گوندی دیكه چۆڵبكرێت”.
به‌بیانوی بونی باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له ناو خاكی هه‌رێمی كوردستاندا، سوپای توركیا به به‌رده‌وامی گوند و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی فڕۆكه و تۆپبارانه‌وه ده‌كاته ئامانج.