ئەڵمانیا سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كی سووریدا ده‌سه‌پێنێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
دادگای باڵای دوسلدۆرفی ئەڵمانیا، بە تۆمەتی کوشتن و چوار هەوڵی کوشتن، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر گه‌نجێكی “توندڕەو”ی سووری تەمەن 27 ساڵیدا سەپاند و تاوانباریش دانی بە تاوانەکانیدا ناوە.
دادگا بۆی دەرکەوتووە کە ئەو تاوانانەی ئه‌و گه‌نجه ئەنجامی داون تاوانی مه‌ترسیدارن هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه ئه‌م سزا قورسه بدرێت.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو گەنجە سورییە پەشیمان نه‌بووه له‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامیداوه و رایگەیاندووە کە دەیەوێت تاوانی زیاتر ئەنجام بدات، بە وتەی نوێنەری داواکاری گشتی فیدراڵی، دروشمی رێكخراوی تیرۆریستی “داعش” ی وتووه‌ته‌وه
مانگی نیسانی ڕابردووش ئەو گەنجە، كه‌سێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵی لە شاری دویسبورگ به چه‌قۆ کوشت. هه‌روه‌ها چوار سه‌ردانیكه‌ری لە هۆڵێکی وەرزشی لەشجوانی لە هه‌مان شار بە چەقۆ بە سەختی برینداركردبوو. داڕشتنه‌وه‌ی: عه‌گید مشمش