مه‌ترسی كوشتار هه‌یه له‌سه‌ر هاوڵاتیانی كوبانێ
كوبانێ – نۆرس پرێس
دانیشتوانی كوبانێ له رۆژئاوای كوردستان ترسیان هه‌یه له بێده‌نگی نێوده‌وڵه‌تیدا، توركیا له شاره‌كه‌یان كوشتار ئه‌نجامبدات به‌هۆی ئه‌و تۆپبارانه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر كوبانێ به‌رده‌وام چڕ ده‌بنه‌وه‌و له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا چوار جار هێرش ئه‌نجامدراوه‌و قوربانی سیڤیل-یان لێكه‌وتوه‌ته‌وه، كه له ناویاندا منداڵ و ژن هه‌ن.
به‌نگین عه‌بدوڵا، رێبه‌ری ده‌رونی له كوبانێ ده‌ڵێت، “مانه‌وه له شاره‌كه‌دا سه‌ركێشییه، هه‌موان ده‌ترسن، نازانین كه‌ی و چۆن و له كوێ تۆپبارانه‌كه دێت؟.”
عه‌بدوڵا باسی له‌وه‌كرد، هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا، له په‌نای به ئامانجگرتنی شاره‌كه، دۆخی ده‌رونی خه‌ڵكه‌كه‌ی خراپ كردوه به راده‌یه‌ك ناتوانین له‌به‌ر بیركردنه‌وه له‌وه‌ی روده‌دات بیر له داهاتو بكه‌ینه‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌مدواییانه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار توركیا شاره‌كه‌ی كرده ئامانج، ترسێكی زۆر له‌لای دانیشتوانه‌كه‌ی دروستبوه.
ئه‌و مه‌ترسییه‌وه وایكردوه گه‌نجانی شاره‌كه بیر له كۆچ بكه‌نه‌وه‌و هه‌ندێكیان شتومه‌ك و پێداویستی ماڵه‌وه‌یان فرۆشتوه، به وته‌ی عه‌بدوڵا.
ئیسماعیل خالید، دانیشتوی كوبانێ و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گۆڤاری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت، توركیا مه‌به‌ستییه‌تی دانیشتوانی كوبانێ موڵك و ماڵیان جێبهێڵن و جوڵه‌ی ئابوری و ئاوه‌دانی بوه‌ستێت.
بۆ نۆرس پرێس، خالید ئیسماعیل وتی، دانیشتوانی شاره‌كه له‌وه ده‌ترسن هاوشێوه‌ی شاری ته‌لڕه‌فعه‌ت كوشتار روبدات و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری ده‌رونی دروستكردوه له‌سه‌ریان.
به‌پێی ئه‌وه‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی فورات بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی به‌هۆی تۆپبارانی هه‌ڕه‌مه‌كی توركیاوه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه، ژماره‌یان گه‌شتوه‌ته 33 كه‌س.
ژماره‌ی برینداره‌كانیش تا ئێستا 37 كه‌سه كه ژن و منداڵیان تێدایه.