ئیسرائیل ئامادەیە بۆ راگەیاندنی ئاگربەستێكی نوێ
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئیسرائیل رایدەگەیەنێت ئامادەیە بۆ ئاگربەستێكی نوێ بە ئامانجی ئازادکردنی ئەو زیندانیانەی کە زیاتر لە دوو مانگە لەلایەن بزوتنەوەی حەماسەوە دەستبەسەر کراون.
لە بیست و دووی مانگی ڕابردوو، حکومەتی ئیسرائیل و حەماس ڕێککەوتن لەسەر یەکەم ئاگربەستیی نێوانیان، کە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ درێژکرایەوە بۆ ئەوەی ڕێگە بە ئازادکردنی 50 دەستگیرکراو لە غەززە بدرێت لە بەرامبەر ئازادکردنی 150 فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیل و چوونە ژوورەوەی یارمەتی مرۆیی بۆ كەرتی غەززە.
ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل ئامادەیە بچێتە ناو ئاگربەستێکی دیکەوە لە غەززە، بە نێوەندگیری لایەنی بیانی بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ئەو دیلانەی کە لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەرکراون و گەیشتنی یارمەتیی زیاتر بۆ کەرتی گەمارۆدراوی فەلەستین.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرپرسیارێتی بە تەواوی لە ئەستۆی یەحیا سینوار سەرۆکی حەماس و سەرکردەکانی دیکەی حەماسدایە.
پێشتر باسم نەعیم سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاندبوو: پێش ئەوەی دەستدرێژییەکە بوەستێتتا هێرشەكانی ئیسرائیل نەوەستن هیچ دانوستانێک لەبارەی زیندانیانەوە ناکەین، وتیشی لەگەڵ هەر دەستپێشخەرییەکین کە بارگرانی لەسەر گەلەکەمان کەم بکاتەوە.