لە نزیك سەرێ كانی هاووڵاتییەك بە گولـلەی جەندرمەی توركی كوژرا
سەرێ كانی – نۆرس پرێس
دوێنێ، هاووڵاتییەكی سوری لە کاتی هەوڵدان بۆ بەزاندنی سنووری سووریا و تورکیا لە نزیک شاری سەرێ كانیی رۆژئاوای كوردستان بە گولـلەی جەندرمەی توركی کوژرا.
لەم دواییانەدا لە هێڵی سنووریی نێوان سوریا و تورکیا هێرشی زۆر دەكرێتەسەر ئەو سوریانەی کە هەوڵی گەیشتن بە تورکیا دەدەن لەوێشەوە دەیانەوێ بەرەو کیشوەری ئەوروپا بۆ گەڕان بەدوای ژیانێکی باشتر.
چەند شایەتحاڵێك بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، جەندرمەی تورکی تەقەیان لە گەنجێكی تەمەن (28 ساڵ) كردووە بە ناوی موعیدی جاسم بەراغش كاتێك لەگەڵ ژمارەیەک هاووڵاتی تر هەوڵی بەزاندنی سنووری توركیایان داوە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەراغش لە ئەنجامی بەر كەوتنی گولـلە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، ڕوونیشیکردووەتەوە ئەو گەنجە خەڵكی شارۆچکەی مەرات بووە لە گوندەواری دێرەزوور.