چوارەمین کۆمپانیای گواستنەوەی جیهانی گەشتەکانی لە رێگەی دەریای سوورەوە راگرت
دیمەشق – نۆرس پرێس
کۆمپانیای کەشتیوانی لینیوس ویلهێلمسن راگرتنی گەشتەکانی لە رێگای دەریای سوورەوە تا ئاگادارکردنەوەی دیکە راگەیاند، ئەمەش چوارەم کۆمپانیای کەشتیوانی دەریاییە دوای سەرهەڵدانی جەنگ لە غەززە لەنێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیلدا گەشتەکانی راگرێت، بەهۆی بە ئامانجگرتنی کەشتییەکانیسن لەلایەن حوسییەکانەوە.
چەند رۆژێک لەمەوبەر کۆمپانیای دانیمارکی A.P.Moller-Maersk راگرتنی سەرجەم باری کۆنتێنەرەکانی لە رێگەی گەرووی باب ئەلمەندێبەوە تا ئاگادارکردنەوەی دیکە راگەیاند، دوی ئەو کۆمپانیای کەشتیوانی دەریای ناوەڕاستی سویسری (MSC) و گروپی کەشتیوانی فەرەنسی (CMA) CGM هات.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، لینیۆس ویلهێلمسن بڕیاریداوە سەرجەم ئەو کەشتیانەی کە بڕیارە لە دەریای سوورەوە بپەڕنەوە بۆ رەجا ساڵەح بۆ کیشوەری ئەفریقا ئاڕاستە بکاتەوە.