موسا ئۆسکی زاخۆرانی لە تەمەنی 68 ساڵیدا لە هەولێر کۆچی دواییکرد
هەولێر – نۆرس پرێس
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، کەسایەتی شاعیر و تێکۆشەری کورد، موسا ئۆسکی زاخۆرانی، دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی، لە تەمەنی 68 ساڵیدا لە هەولێر کۆچی دواییکرد.
زاخۆرانی لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، کە ساڵانێک بوو تێیدا نیشتەجێ بوو، کۆچی دوایی کرد.
موسا ئۆسکی زاخۆرانی، لە دایکبووی ساڵی 1955ی گوندی لەتیفیەی سەر بە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە.
لە گرنگترین کارەکانی دامەزراندنی رۆژنامەی “دەنگ” لەگەڵ شەهید مێشال تەمۆ.
خاوەنی سێ کۆمەڵە شیعری چاپکراوە و لە ماوەی ژیانی ئەدەبیدا چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە.
شاعیر و نووسەر موسا، کوڕی تێکۆشەر ئوسکی زاخۆرانییە، کە نێردەی شۆڕشی گوڵان بوو بە سەرۆکایەتی مەلا مستەفا بارزانی، لەوکاتەوە بەشداری لە بزووتنەوەی سیاسی کورددا کردووە لە رۆژئاوای کوردستان، هەوڵەکانی بۆ خزمەتکردنی دۆزی کورد تەرخان کردووە و سەرقاڵ بووە بە کاری حزبییەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوە.
زاخۆرانی لە ژیانی سیاسیدا دەیان جار دەستگیرکراوە، لەو ماوەیەدا تووشی ترسناکترین جۆرەکانی ئەشکەنجە بووەتەوە، لە توندترین و خراپترین زیندانەکانی سووریا، لە ساڵی 1986دا بەشدار بووە لە خۆپیشاندانێکدا لە دیمەشقی پایتەخت و لەبەردەم کۆشکی کۆماریی، کاتێک ئەمنی سووریا رێگری کرد کوردستانیانی رۆژئاڤا ئاهەنگی نەورۆز بگێڕن.