ئوردن: روبەڕووی جەنگێکی هەرێمی دەبینەوە لە سەر سنوورەکانمان لە گەڵ سووریا
ژووری هەواڵ – نۆرس پرێس
دوێنێ دووشەممە، گوتەبێژی فەرمی ئوردن رایگەیاند، هێزەکانیان روبەڕووی جەنگێکی هەرێمی دەبنەوە، لەسەر سنوورەکانیان لەگەڵ سووریا، جەنگەکە بە سەرۆکایەتی میلیشیا و گروپە چەکدارەکان بەڕێوەدەچێت، کە هەوڵی هەناردەکردنی ماددەی هۆشبەر دەدەن بۆ ئوردن و دەیانەوێت بیگەیەننە وڵاتانی کەنداو.
تا کاتژمێرەکانی پاشنیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە جەنگ لە سنوورەکانی نێوان سووریا و ئوردن بەردەوام بوو و سوپای ئوردنیش رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ دەیان قاچاخچی بەرپاکرد، کە لە سووریاوە هاتبوون و پەیوەندییان بە میلیشیاکانی لایەنگری ئێرانەوە هەبووە، بە گوتەی عەممان، لە ئەنجامدا “بەقاچاخبردنی بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر و چەکی ئۆتۆماتیکی و مووشەک” پووچەڵکرایەوە.
موهەندەد موبەیدین، گوتەبێژی حکومەتی ئوردن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن عەرەبی رایگەیاند، کە هەوڵەکانی قاچاخچییەکان بۆ دزەکردن “وەک گروپ” زیادی کردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئوردن بڕیاریداوە “ئەم شەڕە بنبڕ بکات و بەرەنگاری ببێتەوە، چونکە لە ئەگەری پەرەسەندنیدا، پێکهاتە و هێزەکانی کۆمەڵگەی ئوردن دەکاتە ئامانج”.