هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ستایشی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی هه‌سه‌ده ده‌كات له هۆل
قامشلۆ-نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شه‌ممه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) و ئاسایش له كه‌مپی هۆل به هاوكاری ئه‌وان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، پابه‌ندبون به رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ ناوچه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا نیشان ده‌دات.
له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابوردوه‌وه، هه‌سه‌ده‌و ئاسایش له كه‌مپی هۆل، هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ ده‌ستگیركردن و بنربڕكردنی چالاكی شانه‌كانی داعش له ناو كه‌مپی هۆلدا ده‌ستپێكردوه.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕو، پابه‌ند ده‌بن به پێدانی راوێژ و پشتیوانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی.
هێزه‌كانی ئاسایش له رۆژئاوای كوردستان ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، 33 خێمه‌یان له كه‌مپی هۆل لابردوه، كه داعش وه‌ك شوێنی كردنه‌وه‌ی خولی شه‌رعی به‌كاریانهێناوه.
ئاسایش له په‌ڕه‌ی خۆی باسی له‌وه‌كردوه، “ئه‌و خێمانه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی فیكری داعش و وه‌ك دادگای شه‌رعی به‌كارهێنراون بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی شوێنی فیكری ئه‌وان ناكه‌ون، یاخود هاوكاریان نین.
دوێنێ هه‌ینی، ئاسایش ده‌ستگیركردنی 27 ئه‌ندامی شانه‌كانی داعشی راگه‌یاند له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی چوار تونێلی شاراوه له كه‌رتی یه‌كه‌می كه‌مپی هۆل له رۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌سه‌كه.
به‌پێی كۆتا ئامار ده‌ست نۆرس پرێس كه‌وتوه، كه‌مپی هۆل 55829 كه‌سی تێدا ده‌ژی، 28725یان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقین و 18850شیان ئاواره‌ی سوری و 8254یان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانین.