لە ڕۆژهەڵاتی سوریا پێکدادان له نێوان گروپێکی چەکدار هێزه‌كانی هه‌سه‌ده روویدا
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
شەوی دووشەممە له‌سه‌ر سێشەممە، گروپێکی چەکداری هەوڵیدا دزە بکەنە ناو ئەو ناوچانەی کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە کۆنترۆڵکراون له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور، ئه‌و گروپه لە بوكه‌مالەوە هاتبوون، لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات، کە له‌لایه‌ن هێزەکانی حکومەت و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران کۆنترۆڵ كراون.
ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی هه‌سه‌ده و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دایه و هێزەکانی حکومەت و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانیش ڕۆژئاوای رووباری فوراتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
سەرچاوە مەیدانییەکان لە گونده‌واری دێرەزوور ڕایانگەیاند هێزەکانی سوریای دیموكرات وەڵامی هه‌وڵی گروپێكی چەکداریان داوه‌ته‌وە كه ویستوویانه دزە بكه‌نه ناو وێستگەی سور لە شارۆچکەی شەعفە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر.
ئاماژەی بەوەشکرد، شەڕ و پێکدادان لە نێوان هەردوولادا ڕوویداوە و ده‌نگی تەقینەوەکان لە سەرتاسەری ناوچەکەدا بیستراوه. تا ئێستاش هێزەکانی سوریای دیموکرات هیچ لێدوانێکیان لەسەر ڕووداوەکە نەداوە.
ئه‌مه له كاتێكدایه یەکشەممەی ڕابردوو، بەرپرسێکی ئەمنیی حکومەت ڕایگەیاند، دیمەشق سەرقاڵی ئامادەکردنی گروپە چەکدارەکانە بۆ بەئامانجگرتنی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.