
“هەسەدە” دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە شاری ره‌ققه رادەگەیەنێت
ره‌ققه – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ سێشەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستگیرکردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنی بڕێک مادده‌ی هۆشبه‌ریان لە ره‌ققەی رۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هه‌سه‌ده ڕایگەیاندووه، هێزه‌كانیان دوای هەڵکوتانە سەر ماڵی کەسێک کە بازرگانیی ماددە هۆشبەر بووه له شاری ره‌ققه و نزیكه‌ی 120 کیلۆ حەشیشیان دۆزیوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووه، ئه‌و بازرگانه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر ماڵه‌كه‌ی وەک کۆگایەک بۆ بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر به‌كارهێناوه.
له‌مباره‌یه‌وه بەرپرسێکی سه‌ربازی هه‌سه‌ده ڕایگەیاندووە، بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکان جۆرێکە لە شەڕی تایبەت کە هێزە سەربازییەکان و کۆمەڵگا دەکاتە ئامانج.