لە ئەنجامی بۆردومانێک لە باشووری سوریا چوار کەس کوژران
درعا/سوەیدا – نۆرس پرێس
دوێنێ، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە کە ناوچەکانی گونده‌واری درعا و سوەیدایان لە باشووری سوریا کردە ئامانج چوار کەسی خێزانێك کوژران، هه‌ر دوێنێ ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ناوچەکەوە بڵاویکردەوە: سوپای ئوردن پلانێکی ئێرانی پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه بۆ دزەکردنی دەیان کەس لە سوریاوە بۆ قاچاخبردنی چەک و ماددەی هۆشبەر.
راشیگه‌یاندووه ئوردن چەندین هێرشی ئاسمانی لە ناوخۆی سوریا ئەنجامداوە و لە بەرامبەردا حەشارگەی قاچاخچییەکانی ماددەی هۆشبەر کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن کردووه‌تە ئامانج .
سەرچاوەکان به نۆرس پرێس راگه‌یاندووه، یەکێک لە هێرشه‌كان کێڵگەیەکی باشووری شارۆچکەی زیبینی لە نزیک سنووری سوریا و ئوردن لە باشووری سوەیدا کردووه‌تە ئامانج و بەهۆیەوە چوار کەس لە خێزانێک کوژراون کە دوو منداڵیان له نێودایه.
ئەمە دووەمجارە لەماوه‌ی ئه‌مساڵدا هێرشی ئاسمانی بۆسەر قاچاخچییەکانی ماددەی هۆشبەر لە درعا و سوەیدا ئەنجام ده‌درێت، به‌هۆیه‌وه مه‌رعی ڕوەیشد رەمسان، دیارترین بازرگانی مادەی هۆشبەر، لە هەڵمەتێکدا کوژرا کە پێدەچێت ئوردن لە هه‌شتی مانگی ئایار ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌نجام دابێت.
پەیامنێری نۆرس پرێس لە سوەیدا بڵاویکردووه‌تەوه، هێرشێكی سەر شاری سەلخه‌د، ماڵی “ناسر فەیسەڵ ئەلسەعدی”ی کردووه‌ته ئامانج، کە بە یەکێک لە دیارترین بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەکەدا ناسراوە و پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنان هه‌بووه.
هه‌روه‌ها هێرشێكی دیکەدا ماڵی “شاکر الشوه‌یعر” لە گوندی ئوم شامە لە باشووری سوەیدا کراوه‌ته ئامانج، ئه‌ویش لە ناوچەکە بە بازرگانی ماددەی هۆشبه‌ر ناسراوە، به‌ڵام تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانەکانی ئەو دوو هێرشە نەبووە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه لە شاری درعا، سەرچاوە خۆجێیه‌كان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە له هێرشێكدا بیرێکی ئاوی لە شارۆچکەی مه‌تاعییه لە ڕۆژهەڵاتی گونده‌واری درعا کراوه‌تە ئامانج به‌هۆیه‌وه پاسەوانی بیرەکە بە سوکی بریندار بووە.