داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی دوو هێرش، لە سوریا و عێراق راده‌گه‌یه‌نێت
ره‌ققه – نۆرس پرێس
دوێنێ، داعش لە ڕێگەی پێگه‌كانی نزیك له خۆیه‌وه، بەرپرسیارێتی خۆی لە دوو هێرش لە سوریا و عێراق ڕاگەیاند.
ئاژانسی ئه‌عماق کە نزیکە لەو ڕێکخراوە تیرۆریستییه، لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، چەکدارانی داعش، ئەندامێکی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە گوندی ئوم سەتح لە مەنبیج کردووه‌ته ئامانج. راشیگه‌یاندووه، ئەو ئەندامەی هه‌سه‌ده له هێرشه‌كه گیانی له ده‌ستداوه.
دوو ڕۆژ لەمەوبەریش، دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاویانکردەوە، ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان لە مەنبیج کراوەتە ئامانج.
لە راگه‌یه‌ندراوێكی دیکەدا کە “ئه‌عماق” بڵاویکردووه‌تەوە، سەربازگەیەکی سوپای عێراق لە ناوچەی ریزمه لە ڕۆژئاوای روتبە كردووه‌ته ئامانج و له ئەنجامدا چوار ئەندامی سوپای عێراق برینداربوونه.