له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازیی عێراق، ئه‌فسه‌رێك گیانی له‌ده‌ستدا
دیمەشق – نۆرس پرس
ئەمڕۆ، لە قه‌زای توزخورماتوو سەر بە پارێزگای سەڵاحه‌ددینی عێراق، ئەفسەرێکی عێراقی گیانی لەدەستدا و ئەفسەرێکی دیکەش بریندار بوو.
وەزارەتی بەرگری عێراق لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکی پاڵپشتی پلانی ئەمنی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان كه‌وتووه‌ته خواره‌وه له ئه‌نجامدا مەروان جەلال، فڕۆکەوانی فڕۆکەکە گیانی لەدەستداوە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ئەفسەرێکی دیکە بە ناوی “عه‌لا سلێمان” برینداربووە، پاشان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی توزخورماتوو.
وەزارەتی بەرگری عێراق ده‌شڵێت، فڕۆکەکە لە ئەنجامی كێشه‌ی تەکنیکی لە فڕۆکەخانەی حلێوه کەوتووەتە خوارەوە.