لەسه‌ر سنووری سوریا و عێراق ئۆتۆمبێلێکی سوپای پاسدارانی ئێران كرایه‌ ئامانج

دێره‌زوور – نۆرس پرێس

دره‌نگانێكی شەوی ڕابردوو، لە بوكه‌مال، لەسەر سنووری سوریا و عێراق فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان كه‌ نه‌زانراوه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌ كوێ هاتووه‌، ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانی کردە ئامانج.

ئەندامێکی هێزەکانی حکومەت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو ئۆتۆمبێلێکی سەر بە سوپای پاسدارانی کردووتە ئامانج سێ ئەندامی پاسدارانی تێدابووه‌، كه‌ لە ده‌شتاییه‌كانی سوکه‌رییە، لە باکووری ڕۆژئاوای شاری بوكه‌مال هاتبوون.

ئەو سەرچاوەیە راشیگه‌یاند: بەئامانجگرتنەکە زیانی راسته‌خۆی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌، تا ئێستاش نە ئەمریکا و نە هێزەکانی ئیسرائیل کە پێشتر هێرشی ئاسمانییان لە هەمان ناوچە ئەنجامدابوو، هیچ لێدوانێکیان لەسەر دوایین بەئامانجگرتنه‌كانیان نەداوه‌.

ئامادەکردن و داڕشتنه‌وه‌ی: عه‌گید مشمش