لە سەرێ كانی چوار ئەندامی میلیشیایەكی سەر بە توركیا كوژران
سەرێ كانی – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ لە گوندەواری سەرێ كانیی رۆژئاوای كوردستان چوار ئەندامی میلیشیای “سوڵتان موراد”ی لایەنگری تورکیا کوژران، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەكەیان لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە كرایە ئامانج.
سەرچاوەیەكی کارگێڕی لە گروپی شورتەی عەسكەری دڵسۆز بۆ تورکیا بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، چەكدارانی نەناسراو ئۆتۆمبێلێکی سەربازییان کردووەتە ئامانج کە ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی سوڵتان مورادیان هەڵگرتبوو لە نزیک گوندی تەل ئەرقەم لە ڕۆژئاوای سەرێ كانی.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو راستەوخۆ دوای بە ئامانج گرتنەكە، چوار ئەندامی ئەندامی میلیشیای سوڵتان موردای سەر بە توركیا كوژراون. هاوکات گروپی شورتەی عەسكەری به پاڵپشتی ئه ندامانی ئەم میلیشیایە شوێنی به ئامانج گرتنەكەیان گه مارۆ دا.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا ئەم بەئامانجگرتنە یەكەم بە ئامانجگرتنی لەم شێوەیە لە ناوچەکەدا، بووەتە هۆی سەرلێشێواوی لەناو ڕیزەکانی “جەیش وەتەنی” سەر بە ئەنقەرە.