هێزه‌كانی ئیسرائیل چه‌ند پێگه‌یه‌كی حزبوڵڵای لوبنانی بۆردومان ده‌كه‌ن
دیمەشق – نۆرس پرێس
سوپای ئیسرائیل ئه‌مڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە چەندین هێرشیان بۆ سەر ئامانجەکانی سەر بە حزبوڵڵای لوبنانی ئەنجامداوە، ئەمەش دوای هێرشەکانی حزبوڵڵا دێت بۆ سەر ناوچەکانی سنووری ئیسرائیل.
سوپای ئیسرائیل لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، فڕۆکە جەنگییەکانیان چەند ئامانجێکی سەر بە حزبوڵڵای لوبنانییان بۆردومان كردووه، لەوانە ژێرخانی سەربازی و خاڵی هەڵدانی مووشەک و باڵەخانەی سەربازی.
لە دوای هێرشی بزووتنەوەی حەماس، بۆ سه‌ر ئیسرائیل و دواتر دەستپێکردنی شەڕی غەززە، سنووری نێوان لوبنان و ئیسرائیل گرژی و ئاڵۆزی ئه‌منی زۆر به‌خۆوه بینیوه.
دانیال هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، چه‌ند شوێنێكی چەکدارانی حزبوڵڵایان بۆردومان كردووه و هێرشیان کردە سەر چه‌ند خاڵێكی هه‌ڵدانی مووشه‌ك موشەک لە خاکی لوبنانەوە بەرەو چەند ناوچەیەکی سەر سنوور له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
لای خۆیه‌وه میدیای سەربازیی حزبوڵڵای لوبنانی ژمارەی هێرشه‌كانی دژی پێگەکانی سوپای ئیسرائیل كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامییه‌وه تا 14 ی ئه‌م مانگه ئه‌نجامدراون ئاشكراكرد، كه گه‌یشتووه‌ته 509 هێرش کە 58 شوێنی سەربازی ئیسرائیلیان کردووه‌ته ئامانج .