ڤلادیمێر پوتین پهڕاوی خۆ کاندیدكردنی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی رووسیا پێشکەش كرد
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ دووشەممە، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ئێستای ڕووسیا، پهڕاوی کاندیدبوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی 2024 پێشکەش کرد.
رووسیا 17 ی ئاداری 2024، وەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئهو وڵاته دیاریکردووه.
لهمبارهیهوه دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی سەرۆکایەتی ڕووسیا بە ماڵپهڕی سپۆتنیکی ڕاگەیاندووە: بهڵێ، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆماری ئێستای ڕووسیا پهڕاوی خۆ تۆمارکردنی وەک کاندیدی سەرۆکایەتیی ڕووسیا پێشکەشی کۆمیسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ڕووسیا کردووە.