لە چوارچێوەی هه‌ڵمه‌تی “مرۆڤایه‌تی و ئاسایش”، 33 خێمه‌ی داعش له کەمپی هۆل لابرا
قامشلۆ-نۆرس پرێس
هێزه‌كانی ئاسایش له رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، 33 خێمه‌یان له كه‌مپی هۆل لابردوه، كه داعش وه‌ك شوێنی كردنه‌وه‌ی خولی شه‌رعی به‌كاریانهێناوه.
لابردنی ئه‌و خێمانه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی “مرۆڤایه‌تی و ئاسایش”دا دێت، كه ماوه‌ی سێ رۆژه له‌لایه‌ن هێزەکانی ئاسایشه‌وه له كه‌مپه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاسایش له په‌ڕه‌ی خۆی باسی له‌وه‌كردوه، “ئه‌و خێمانه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی فیكری داعش و وه‌ك دادگای شه‌رعی به‌كارهێنراون بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی شوێنی فیكری ئه‌وان ناكه‌ون، یاخود هاوكاریان نین.
دوێنێ هه‌ینی، ئاسایش ده‌ستگیركردنی 27 ئه‌ندامی شانه‌كانی داعشی راگه‌یاند له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی چوار تونێلی شاراوه له كه‌رتی یه‌كه‌می كه‌مپی هۆل له رۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌سه‌كه.
به‌پێی كۆتا ئامار ده‌ست نۆرس پرێس كه‌وتوه، كه‌مپی هۆل 55829 كه‌سی تێدا ده‌ژی، 28725یان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقین و 18850شیان ئاواره‌ی سوری و 8254یان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانین.