سەرکردەیەکی پێشووی گروپێكی ئۆپۆزسیۆن لە درعا کوژرا

درعا – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ، سەرکردەیەکی پێشووی گروپێكی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە گونده‌واری ڕۆژئاوای درعا لە باشووری سوریا، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا.

سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، رازی ئەلحەشیش، سەرکردەیەکی پێشووی ڕیزەکانی گروپێكی چەکداریی ئۆپۆزسیۆن بوو، لە شارۆچکەی یادودە لە گونده‌واری ڕۆژئاوای شاری درعا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه‌ كوژرا.

راشیگه‌یاندووه‌، دوای به‌ ئامانج گرتنی رازی ئەلحەشیش بە سەختی بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تەفه‌س و به‌ڵام له‌وێ گیانی لەدەستداوە. هێمای بۆ ئەوەش کرد کە “حەشیش” خەڵکی شارۆچکەی تەل شیهاب بووه‌ لە گونده‌واری ڕۆژئاوای درعا.

ئامادەکردنی: ئیحسان محه‌مه‌د – داڕشتنه‌وه‌ی: سەعد یازیچی