حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن جارێكی دیكه هێرش ده‌كه‌نه سەر کەشتییەکانی دەریای سوور
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دووشەممە، حوسییەکانی یەمەن جارێكی دیكه هێرشیان کردە سەر کەشتییەکی نوێ لە کەناراوەکانی یەمەن كه ده‌ڕوانێته دەریای سوور .
له‌مباره‌یه‌وه ده‌سته‌ی چالاكییه‌كانی بازرگانی ده‌ریایی به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه، ڕاپۆرتێکیان پێگەیشتووە سەبارەت هێرشكردنه سه‌ر کەشتییەک لە کەناراوەکانی یەمەن کە دەڕوانێتە دەریای سوور، لە هه‌مانكاتدا حوسییەکان بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەنجامدانی دوو هێرش به فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کەشتییەکانی دەریای سوور راگه‌یاند.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، ڕووداوەکە بە دووری 24 میل لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەندەری مه‌خای یەمەن ڕوویداوە کە دەڕوانێتە دەریای سوور.
دوێنێش، ماڵپەڕی “پۆلیتیکۆ”ی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی پنتاگۆنەوە بڵاویکردەوە، کەشتیی فڕۆکە هەڵگری “دوایت دی ئایزنهاوەر” دەنێردرێت بۆ گەرووی دەریای سوور بۆ ڕێگری‌کردن لەو هێرشانەی کە لەلایەن حوسییەکانەوە لە دەریای سوور دەستیپێکردووە.