
دیمەشق و ئەنقەرە به جیا بەرپرسیارێتی خۆیان له تیرۆرکردنی سەرکردەیەکی “هەسەدە” راده‌گه‌یه‌نن
ژووری هەواڵ – نۆرس پرێس
هەواڵگری تورکیا بەرپرسیارێتی خۆی لە تیرۆرکردنی سەرکردەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دێرەزوور راگه‌یاند، دواتر گروپێکی چەکداری سه‌ر به دیمەشق به هه‌مان شێوه به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م تیرۆركردنه‌ی گرته ئه‌ستۆ خۆی.
هێرشەکە لە پێنجی کانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ڕوویدا و شێروان حەسەن ناسراو بە “ڕۆنی وه‌لات”ی کردە ئامانج، دوێنێ یەکشەممە دەزگای هەواڵگری تورکیا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو ئه‌م تیرۆركردنه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بووه، لە کاتێکدا ئەو کەسانەی خۆیان بە چەکدارانی عەشیرەت ناودەبەن، دوای چەند کاتژمێرێک ئەو هێرشەیان خسته ئه‌ستۆی خۆیان.
لە چوارەمی مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردووش‌دا، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموكرات، جەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی، باسی لە پلانی حکومەتی تورکیا- ئێران کرد له ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی خۆیان، بۆ به‌ئامانج گرتنی هه‌سه‌ده.
چه‌ندین جار بەرپرسانی حکومەتی دیمەشق پشتگیریان لەو گروپانە کردووه کە شەڕی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن، ئەنقەرەش پاڵپشتی گروپه ئۆپۆزسیۆنە دڵسۆزەکانی ده‌كات هێرشکردنە سەر هێزه‌كانی سوریای دموكرات لە تەل تەمر لە گونده‌واری حەسەکە و گوندەکانی گونده‌واری مه‌نبیج .
تا ئەمڕۆش هێرش بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات لە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری فوراتەوە به‌رده‌وامی هه‌یه کە لەژێر دەسەڵاتی حکومەت و هێزەکانی ئێراندایە، هاوکات تورکیا بەردەوام رۆژئاوای كوردستان دەکاتە ئامانج.