سەرچاوەیەکی ئەمنی: دیمەشق میلیشیاکان رێکدەخات بۆ تیرۆر کردنی کەسایەتی هۆزەکان لە دێڕەزوور

دێرەزوور  – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند کە حکومەتی دیمەشق بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێران لە دێرەزوور ئامادەکاری دەکات بۆ تیرۆرکردنی بەشێک لە کەسایەتییەکانی هۆزەکانی عەرەبەکان لە کەناری رۆژئاوای رووباری فورات.

دوێنێ یەکشەممە، بەرپرسێکی ئەمنی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، کە بروسکەیەکی بەپەلەی حکومەتی بینیوە، تێیدا دیمەشق کۆمەڵێک لە هێزەکانی حکومەتەکەی ئامادە دەکات بۆ بە ئامانجگرتنی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە رۆژئاوای سووریا.

ئەو سەرچاوەیە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ نۆرس پرێس هۆکاری ئەم تیرۆرانە بۆ “پشتگیری نەکردنیان بۆ ئێران لەو ناوچەیەی کە کۆنتڕۆڵیان دەکەن و ئەوەی کە دەبنە بەربەست لەبەردەم گەیشتن بە ئامانج و پڕۆژەکانی لە دێرەزوور دەگێڕنەوە”.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوە ئەمنییە ئاگادارە، بروسکەیەک بۆ فەرماندەیی ناوچەی رۆژهەڵات (لیژنەی ئەمنی) نێردراوە، بۆ ئەوەی ئاگاداریان بکاتەوە لە وردەکارییەکان، بەو گریمانەیەی کە ئەنجامدەرانی ئەو تیرۆرانە بگەڕێندرێتەوە بۆ دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).

داڕشتنەوەی: موعاز ئەلمحەممەد