بریندار بوونی دوو چەکداری سەر بە رژێمی سووریا لە ناوەندی دێرەزوور
دێرەزوور – نۆرس پرێس
بە هۆی پێکدادانێکی چەکداریی لەگەڵ ئەندامێکی میلیشیای “دیفاع وەتەنی” سەر بە رژێمی سووریا لە گەڵ دوو ئەندامی “شورتەی عەسکەری” کە ئەمانیش سەر بە هەمان رژێمن، لە ناوەندی شاری دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا، دوو ئەندامەکەی “شورتەی عەسکەری” برینداربوون.
کاربەدەستێکی ئەمنی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، دوێنێ یەکشەممە، کاروانێکی سەربازی “شورتەی عەسکەری”هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی ئەندامێکی “دیفاع وەتەنی” لە گەڕەکی ئەلجوبەیلە لە شاری دێرەزوور، بۆ دەستگیرکردنی بە تۆمەتی هەڵگرتن و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئەندامەی “دیفاع وەتەنی” تەقەی لە کاروانەکە کردووە و پێکدادان لە نێوانیاندا روویداوە و بەهۆیەوە دوو چەکدار بریندار بوون و تەقەکەرەکە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.