دێرەزوور.. خاڵه‌كانی پشکنینی فیرقەی چواری سه‌ر به حكومه‌ت، باج و سه‌رانه له هاووڵاتیان وه‌رده‌گرن
دێره‌زوور- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ یەکشەممە، ئەندامانی یەکێک لە خاڵەکانی پشکنینی فیرقەی چواری هێزەکانی حکومەتی سوریا، دوو کەسیان لە دەروازەی شارۆچکەی عەشارە لە گونده‌واری دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستگیرکرد، بەهۆی ئەوەی ڕەتیانکردبووه‌وه سه‌رانه بدەن.
پەیامنێری نۆرس پرێس لە دێرەزوور رایگه‌یاند، بازگەیەکی پشکنینی فیرقەی چوار لە دەروازەی شارۆچکەی عه‌شاره لە گونده‌واری دێرەزوور دوو برای ده‌ستگیركرد كه لە کارگەیەکی کەرەستەی بیناسازیدا کاریان کردووە و لەکاتی تێپەڕین له یەکێک لە بازگەکانی فیرقەی چوار، داوایان لێکراوە بڕە پارەیەک بدەن بۆ ئەوەی رێگه‌یان پێبدرێ تێپه‌ڕن، به‌ڵام دوای ئەوەی ئه‌و دوو كه‌سه ڕەتیانکردووەتەوە سه‌رانه بده‌ن له‌لایه‌ن ئەندامانی بازگەكه‌وه دەستگیرکراون.
شایه‌نی باسه ئەم بازگانەی فیرقه‌ی چوار باج و سه‌رانه به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دەسەپێنن بۆ گواستنه‌وه‌ی کەلوپەلەکانیان و ئەنجامدانی کارەکانیان لە ڕێگەی خاڵه پشکنینه‌كان.